ئه‌حمه‌د دره‌خشان، موعه‌لیم و نووسه‌ری خه‌ڵكی كه‌ره‌ج، له‌لایه‌ن لقی ٢ی دادگای ئینقلابی ئه‌و شاره به یه‌ك ساڵ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كراوه.
به‌پێی حوكمی دادگای ئینقلابی كه‌ره‌ج، ئه‌حمه‌د دره‌خشان به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” به یه‌ك ساڵ زیندانی ته‌عزیزی سزا دراوه. ئه‌و چالاكه سنفییه هه‌روه‌ها به دوو ساڵ قه‌ده‌غه‌ی چوونه‌ده‌ره‌وه له وڵات، دوورخرانه‌وه له كار و قه‌ده‌غه‌ی ئه‌ندامه‌تی له گرووپ و ڕێكخراوی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی مه‌حكووم كراوه.