به‌دوای تۆماركردنی سكاڵای خاوه‌نكاری گرووپی میللی فوولادی ئێران له ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی ناڕازی له شاری ئه‌هواز، ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم سزای زیندان، شه‌لاق و جه‌زای ماڵی به‌سه‌ر ١٧ كرێكار دا سه‌پاند.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، دادگای ئینقلابی ئه‌هواز به‌دوای ڕاپۆرتی ناوه‌ندی ئینتزامی و سكاڵای سكاڵاكاری په‌روه‌نده‌ی “شیركه‌تی سه‌نعه‌تی و بازه‌رگانی شه‌فه‌ق ڕاهیان ئۆكسین”، له‌لایه‌ن لقی ١٢ی دادسه‌رای گشتی و ئینقلابی ئه‌هوازه‌وه ١٧ كرێكار كه له ئاست دۆخی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شیركه‌ت و كه‌می حه‌قده‌ست و هه‌روه‌ها به‌كرده‌وه ده‌رنه‌هاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی ناڕازی بوون، به زیندان، شه‌لاق و جه‌زای ماڵی مه‌حكووم كرد. به‌پێی بڕیاری دادگا، “مێهدی وه‌لیپور”، خالید شه‌ریفی”، “ڕه‌عید عه‌بیداوی”، “تارق خه‌له‌فی”، “سه‌ید ڕه‌سووڵ حه‌راگ”، “نادر حه‌ردانی”، “عه‌لی نادری”، “مێهدی نگراوی”، “مه‌سعوود حه‌یده‌ری”، “عه‌بدۆلحسێن حه‌میدی پور”، “موسته‌فا عه‌بیات”، “عه‌بدۆلكه‌ریم سیاحی”، “كازم حه‌یده‌ری”، “عه‌لی ئیلاهی”، “هادی وائلی زاده”، “حه‌سه‌ن جاوید حه‌موودی” و “غه‌ریب حۆوه‌یزاوی” به تۆمه‌تی “تێكدانی ئاسایشی گشتی” به سێ مانگ زیندانی تعزیری، ٢ ملیۆن و ٥٠٠ هه‌زار تمه‌ن جه‌زای ماڵی و ٧٤ زه‌ربه شه‌لاق مه‌حكووم كراون.