کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

سه‌پاندنی زیندان به‌سه‌ر ١٦ رۆژنامه‌وان له‌ باكووری كوردستان

دوای هەشت ڕۆژ لە ده‌ستبه‌سه‌ركران و لێپرسینه‌وی ٢١ ڕۆژنامه‌وانی خه‌ڵكی باكووری كوردستان، دادگای دەوڵەتی تورکییه له‌شاری ئامه‌د،‌ ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٦ی مانگی جۆزه‌ردان، بڕیاری زیندانییکردنی بۆ ١٦ كه‌سیان دەرکرد.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، دادگا لەسەر داوا و ڕاسپاردەی دەزگا ئەمنییەکان و داواکاری گشتیی دەوڵەتی تورکییه‌، بڕیاری زیندانیکردنی بۆ ١٦ كه‌س لەو ڕۆژنامەنووسانە دەکرد. ڕۆژنامەنووسان و کەسوکارەکانیان لەبەردەم دادگا کۆبوونەوە و بە وتنەوەی دروشمەکانی “ڕۆژنامەگەریی ئازاد بێدەنگ ناكرێت”، “ئێمە بە بەرخۆدان سەردەکەوین” و “بەرخۆدان ژیانە”، بڕیارەکەی دادگای دەوڵەتی تورکییه‌یان ئیدانەکرد.

بابەتی پەیوەندیدار

به‌یانییه‌ی كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكارانی كوردستان سه‌باره‌ت به‌ مانگرتنه‌كان

-

كۆبوونه‌وه‌ی چالاكانی ژن له‌ كێوی ئاویه‌ری سنه‌

-

گیان به‌ختكردنی دوو هاووڵاتی كورد له‌ شاره‌كانی كه‌ره‌ج و تاران

-

دستبەسەرکردنی کرێکارێکی خەڵکی سنە لەلایەن ڕژیمەوە

-

گوشاری ناوه‌نده‌ ئه‌منییه‌كانی ڕژیم بۆ سه‌ر بنه‌ماڵه‌ی گیان به‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی كوردستان

-

مانگرتنی منداڵی یه‌كێك له‌ ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی ئابدانان له‌به‌رده‌م دادگای ئه‌و شاره‌

-