لە ڕۆژانی ڕابردوودا و هاوکات لەگەڵ نزیکبوونەوە لە ڕۆژی جیهانی کرێکار، ڕژیمی کۆماری ئیسلامی کەشی ئەمنی لەو شارە بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزکردووەتەوە.
بەپێی دوایین هەواڵەکان، کۆمەڵێک لە کرێکاران بە بڵاوکردنەوەی گوڵ و شیرینی لە نێو کرێکارانی دیکە و هەروەها بەشداری لە کۆبوونەوەکانیاندا، ئەو ڕۆژەیان لێیان پیرۆز کردووە. لە هەمان کاتدا هێزە ئەمنیەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی، لە چەندین پەیوەندی تەلەفۆنیدا، وێڕای هەڕەشە لە چالاکوانان، جەختیان لە سەر ئەوە کردووەتەوە کە پێویستە بەشداری لە هیچ چەشنە کۆبوونەوەیەکدا نەکەن و جەخت لە سەر ئەوە کراوەتەوە لە ئەگەری ڕێکخستنی هەر جۆرە کۆبوونەوەیەک بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی کرێکاران، ڕووبەڕووی دۆسیەی قەزایی دەبنەوە.
