ڕۆژی چوارشەممە ٩ی گوڵانی ١٤٠٥ی هەتاوی، هاووڵاتییەکی ەڵکی شاری سەقز لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر و لە مافی پەیوەندی لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کراوە.
بە وتەی سەرچاوەکانی هەواڵ، ئەو هاووڵاتییە بە ناوی “بەهائەدین ڕەزایی” بە هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ سەر شوێنی کارەکەی، بەوپەڕی توندوتیژییەوە دەستبەسەر و ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کراوە. شایانی باسە کە تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی خراوەتە پاڵ ئەو دەستبەسەرکراوە زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.
