کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

سه‌پاندنی زیندان به‌سه‌ر “ئومید ئیزه‌دی سادق ئابادی” له‌ شاری سامان

سه‌پاندنی زیندان به‌سه‌ر ئومید ئیزه‌دی سادق ئابادی له‌ شاری سامان 1

“ئومید ئیزه‌دی سادق ئابادی” شارومه‌ندی كه‌م ئه‌ندامی خه‌ڵكی شارستانی سامانی سه‌ر به‌ چوارمه‌حاڵ و به‌ختیاری، له‌لایه‌ن لقی ١٠١ی دادگای گشتی و ئینقلابی ئه‌و شاره‌ به‌ چوار ساڵ زیندانی ته‌عزیزی و په‌رداختی ١٥٠ ملیۆن تمه‌ن جه‌ریمه‌ی ماڵی مه‌حكووم كرا.

به‌پێی حوكمی دادگا، “ئومید ئیزه‌دی سادق ئابادی” له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی شاری سامان به‌ تۆمه‌ته‌كانی “ته‌بلیغ دژی نیزام” و “بڵاوكردنی پڕۆپاگه‌ندا به‌ مه‌به‌ستی تێكدانی بیر و ڕای گشتی” به‌ چوار ساڵ زیندانی ته‌عزیزی و ١٥٠ ملیۆن تمه‌ن جه‌ریمه‌ی ماڵی مه‌حكووم كراوه‌.