کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

سه‌پاندنی حوكمی شه‌لاق و سزای ته‌كمیلی به‌سه‌ر چوار كارمه‌ندی شۆرای شاری مهاباد

سه‌پاندنی حوكمی شه‌لاق و سزای ته‌كمیلی به‌سه‌ر چوار كارمه‌ندی شۆرای

چوار تۆمه‌تباری گه‌نده‌ڵی ماڵی له‌ شۆرای شاری مهاباد كه‌ ناسناویان بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه‌، به‌ شه‌لاق و كۆمه‌ڵێك سزای ته‌كمیلی مه‌حكووم كراون.

به‌ پێی زانیارییه‌كان، دوو كه‌س له‌ په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ په‌روه‌نده‌ی گه‌نده‌ڵی له‌ شۆرای شار و یه‌ك كه‌س له‌ كارمه‌ندانی شاره‌داری و ده‌فته‌ردارێك به‌ تۆمه‌ته‌كانی، دانی به‌رتیل، ده‌ستێوه‌ردانی نایاسایی، گه‌نده‌ڵی ماڵی، جه‌علی سه‌ند، كۆپی كردنی ئیمزا و مۆری قایم مه‌قامی قه‌زایی و شۆرای حه‌لی ئیختلافی شاری مهاباد محاكمه‌ كراون. به‌پێی بڕیاری دادگاه ئه‌و چوار كه‌سه‌ به‌ شه‌لاق، له‌سه‌ركار ده‌ركردن، زیندانی درێژماوه‌ و جه‌ریمه‌ی نه‌قدی سزا دراون.