ڕۆژی شه‌ممه ١٨ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢، ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم سێ به‌ندكراوی سیاسی به ناوه‌كانی “مه‌رزیه فارسی”، “فرووغ ته‌قی پور” و “نه‌سیم غوڵامی” به “به‌غی”(خه‌باتی چه‌كداری دژبه كۆماری ئیسلامی) مه‌حكووم كرد.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ئه‌و سێ به‌ندكراوه سیاسیه به به‌غی كه به واتای هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیمه مه‌حكووم كراون و ئه‌گه‌ری هه‌یه سزای قورس به‌سه‌ریاندا به‌سه‌پێندرێت. “فروغ ته‌قی پور” و “مه‌رزیه فارسی” ڕۆژی ٣٠ی گه‌لاوێژی ١٤٠٢، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه له شاری تاران ده‌ستبه‌سه‌ر و له دادسه‌رای ئێڤین دا به هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم تۆمه‌تبار كراون. هه‌روه‌ها “نه‌سیم غه‌ڵامی” مانگی پووشپه‌ڕی ئه‌مساڵ به هه‌مان تۆمه‌ت له تاران ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ زیندانی ئێڤین گوازرایه‌وه