ڕۆژی هه‌ینی ١٨ی جۆزه‌ردان، كۆمه‌ڵێك له شاخوانان به مه‌به‌ستی ڕێزلێنان له یادی گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا، به‌سه‌ر چیای مزگه‌وت میرزای ناوچه‌ی چل چه‌مه دا هه‌ڵكشان.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، شاخه‌وانانی كوردستان به مه‌به‌ستی ڕێزگرتن له یادی “شاهۆ به‌همه‌نی” له گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا له شاری سنه و هه‌موو قوربانیانی سه‌ركوتی ڕژیم، له چالاكییه‌ك دا به‌سه‌ر چیای مزگه‌وت میرزا هه‌ڵكشاون و ڕێزیان له یادی هه‌موو گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری گرتووه. شایانی باسه كه “شاهۆ به‌همه‌نی” له ڕێكه‌وتی ٢٦ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠١، به ته‌قه‌ی سه‌ركوتگه‌رانی كۆماری ئیسلامی گیانی به‌خت كرد.