ڕۆژی شەممە ٢٨ی مانگی خهزهڵوهر، داواکاری گشتی ئۆکراین ڕایگەیاند: لە ئەنجامی لەشکرکێشی ڕووسیا بۆ سەر وڵاتەکەمان لانیکەم ٤٣٧ منداڵ کوژراون و زیاتر لە ٨٣٧ منداڵ بریندار بوون.
بهپێی ڕاپۆرتهكان، نووسینگهی داواكاری گشتی ئۆكراین بڵاویكردەوە، لە ئەنجامی جەنگی ڕووسیا و ئۆكراین، لە ناو خاكی وڵاتەکەماندا ٤٣٧ منداڵ گیانیان لەدەستداوە و ٨٣٧ منداڵیش بریندار بوون و هێشتا ئاماری چەند ناوچەیەکیش بەهۆی بەردەوامی جەنگەکەوە وەرنەگیراوە. لەلایەكی دیکەوە، نەتەوە یەکگرتووەکان بڵاویکردەوە، لە ساتی دەستپێکردنى جەنگی ڕووسیا و ئۆكراینەوە تائێستا نزیكەی ١٧ هەزار كهس له هردوولا گیانیان لەدەستداوە.