هێزه‌كانی ئاسایشی ڕۆژئاوای كوردستان، ڕۆژی سێشه‌ممه ٥ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٤، دوو ملیۆن و ٧٠٠ هه‌زار حه‌بی كاپتاگۆنیان له بارهه‌ڵگرێكدا دۆزیه‌وه.
به وته‌ی فه‌رمانده‌یی ئاسایشی قامیشلوو، هێزه‌كانییان له ئۆپراسیۆنێكی تایبه‌ت دا توانیویانه دوو ملیۆن و ٧٠٠ هه‌زار حه‌بی كاپتاگۆن له نێو بارهه‌ڵگرێك دا زه‌وت بكه‌ن. هه‌روه‌ها دوو ئه‌ندامی سه‌ره‌كیی گرووپه مافیایه‌كانی مادده‌ی هۆشبه‌ر له كانتۆنه‌كانی جه‌زیر و فۆرات له‌لایه‌ن هێزه‌كانیانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی زیندان كراون.