کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانكوردستان

دەستبەسەرکردنی زیاتر لە ٤٥ هاووڵاتیی لە شاری ئه‌زمیر

دەستبەسەرکردنی زیاتر لە ٤٥ هاووڵاتیی لە شاری ئزمیر 4

لە هێرشی سەرلەبەیانی ڕۆژی ڕابردووی هێزەکانی پۆلیسی تورکیە لە شاری ئه‌زمیری باکووری کوردستان بۆ سەر ماڵی هاووڵاتییان و ئەندامانی هەدەپە، بەگشتی ٤٥ کەس بە تۆمەتی بەشداری کردن لە ڕێوڕەسمی نەورۆزی ئەو شارەدا دەستبەسەر کراون.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، هێزەکانی پۆلیسی تورکیە بە هەلکوتانە سەر ماڵی هاووڵاتییان و ئەندامانی هەدەپە لە گەڕەکەکانی “بوجا”، “تورباڵی”، “بایراکڵی”، “کوناک” و…هتد ئەو کەسانەیان بە تۆمەتی بەشداری کردن لە ڕێوڕەسمی نەورۆزی مەیدانی ناسراو بە “هەڵاتنی خۆر” دەستبەسەر کردووە و بۆ ئیدارەی ئەمنی ئەو شارە گوازراونەتەوە. جێگای ئاماژەیە لە نێو ئەو گیراوانەدا دوو ئەندامی سەرکردایەتی حیزبی کرێکار و حیزبی زەحمەتکێشانی تورکیە، هەر بەو تۆمەتەوە لە “تکیرداغ” دەستبەسەر کراون.