له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی له‌هستان ڕایانگه‌یاند كه هێزه سنوورییه‌كانی ئه‌و وڵاته ته‌رمی چه‌ند كۆچبه‌ریان له سنووره‌كانی نێوان بیلاڕووس و له‌هستان دا دۆزیوه‌ته‌وه.
به‌وته‌ی به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی له‌هستان، گومان ده‌كرێت ڕێژه‌ی ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی له سنووره‌كانی نێوان بلاڕووس و له‌هستان دا گیانیان له‌ده‌ستداوه زۆرتر بێت و هه‌ر به‌و هۆیه‌وه هه‌ڵمه‌تێكی گه‌ڕان و لێكۆلینه‌وه‌یان ده‌ستپێكردووه. جێگای ئاماژه‌یه كه ئه‌و هه‌وڵانه‌ی ده‌وڵه‌تی له‌هستان به‌دوای دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمی سێ كۆچبه‌ر له سنووره‌كانیان له‌گه‌ڵ بیلاڕووس ده‌ستیپكردووه و یه‌كێك له قوربانیان پزیشكێكی خه‌ڵكی یه‌مه‌نه و زۆربه‌ی په‌نابه‌ران خه‌ڵكی باكووری ئافریقا و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستن.