“محه‌ممه‌د خۆسره‌وی” گه‌نجی خه‌ڵكی باشماخی مه‌ریوان، حه‌فته‌ی ڕابردوو به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی هه‌نگی مه‌رزی به‌سه‌ختی بریندار و ئێستا دۆخی ته‌ندرووستی ناجێگیره.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “محه‌ممه‌د خۆسره‌وی” به ئۆتۆمبێله‌كه‌ی له نزیك شارۆچكه‌ی سه‌نعه‌تی “ده‌شتی بیلۆ” تێپه‌ڕیوه كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی هه‌نگی مه‌رزی به بێ ئاگاداركردنه‌وه‌ی پێشوه‌خت دراوه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی گوله و به‌سه‌ختی بریندار بووه. ناوبراو بڕبڕه‌ی پشتی فیشه‌كی به‌ر كه‌وتووه و ئێستا له نه‌خۆشخانه‌ی ته‌وحیدی سنه به‌سته‌ری كراوه.