به‌پێی ئه‌و گرت‌و ویدیۆیانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، ژنانی ئازا و بوێری ئێران وێڕای گوشاری حكوومه‌ت، به فڕی دانی حیجابی زۆره‌ملێ له شوێنه گشتیه‌كان حازر ده‌بن و لاوانی شۆڕشگێڕ دیواری شاره‌كان به دروشمی دژه حكوومه‌ت ده‌نه‌خشێنن.
له‌گه‌ڵ نزیك بوونه‌وه به ساڵڕۆژی شۆڕشی “ژینا” ژنان و كچانی ئازادیخواز سه‌ره‌ڕای گوشار و هه‌ڕه‌شه‌كانی حكوومه‌ت به‌بێ حیجابی ئیجباری له شوێنه گشتییه‌كان حازر ده‌بن و بوێرانه وڵامی به‌كرێگیراوانی ڕژیم ئه‌ده‌نه‌وه. هه‌روه‌ها كوڕان و كچانی ئازادیخواز و به‌رابه‌ری ته‌ڵه‌ب دیواری شاره‌كان به دروشمه‌كانی “مه‌رگ بۆ خامنه‌یی”، “مه‌رگ بۆ سپایی” و “مه‌رگ بۆ سیته‌مگه‌ر، چ شا بێت و چ ڕێبه‌ر” ده‌نه‌خشێنن.