کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێران

دووپات بوونه‌وه‌ تڕاژێدی خۆ به‌ ئامانج كردنه‌كانی كۆماری ئیسلامیی

ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ دوای ئەوەی كه‌ سپای پاسدارانى كۆماری ئیسلامیی کەشتییەکی خۆی لە لێوارئاوه‌کانی ئەو وڵاتە کردە ئامانج، بۆ جارێکى دیکە و لە کرماشان، سپای پاسداران لە نمایشێکی سەربازیدا بەهەڵە تانکێکی خۆی کردە ئامانج و تەقاندیەوە.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ڕۆژی پێنجشەممە ٨ی جۆزه‌ردان، سپای پاسداران لە نمایشێکی سەربازیی لە گوندی “عایشە دۆڵ”ی سەربە شاری جوانڕۆ لە ئۆستانی کرماشان، تانکێکى جەنگیی خۆیان کردە ئامانج و تەقاندیانه‌وه‌. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، پێشتر و لەسەرەتاى ئەم مانگەشدا، کەشتییەکی جەنگی ئێران بەهەڵە کەشتییەکی دیکەی خۆیانی کردبووه‌ ئامانج و بەهۆیەوە ١٩ سەربازی هێزی دەریایی کوژران و ١٥ کەسی دیكه‌ش بریندار ببوون. ئەوە لەکاتێکدایە، لە ڕێكه‌وتی ١٨ به‌فرانباری پاره‌كه‌ش، لە لایەن سپاى پاسدارانى كۆماری ئیسلامیی و لە فڕۆکەخانەیەکى تارانەوە، فڕۆکەیەکى ئۆکراینی بە ١٨٠ سەرنشینەوە کرایە ئامانج و سەرجەم سەرنشینەکانى گیانیان لەدەستدا.

بابەتی پەیوەندیدار

تێكهه‌ڵچوونی خوێندكارانی ناڕازی تگزاس له‌گه‌ڵ پۆلیس

-

كۆوونه‌وه‌ی ئێرانیانی ئازادیخواز له‌به‌رده‌م كۆنسوولخانه‌ی ڕژیم له‌ فڕانكفۆرت

-

له‌سێداره‌دانی شه‌ش به‌ندكراو له‌ چه‌ند زیندانی ئێران

-

پشتیوانی به‌رینی هو‌نه‌رمه‌ندان، چالاكانی سیاسی و مه‌ده‌نی له‌ “تووماج ساڵحی”

-

خۆپێشاندانی ماڵدزراوانی “ته‌راوه‌ت نۆوین” له‌ قه‌زوێن

-

مانگرتنی كامیۆنداران له‌ جه‌كیگوور

-