به‌پێی بانگهێشتێك كه پێشتر له لایه‌ن شۆرای ڕێكخستنی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی سه‌نعه‌تی نه‌وته‌وه بڵاوكرابۆوه، كرێكارانی ڕه‌سمی نه‌وت بۆ ماوه‌ی سێ ڕۆژ له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌كێ نه‌كرانی داخوازییه‌كانیان، مانگرتنی گشتیان ڕاگه‌یاندووه و ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٨ی مانگی به‌فرانبار درێژه‌یان به مانگرتن دا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی ڕه‌سمی سه‌نعه‌تی نه‌وت له شیركه‌ته‌كانی “نه‌وت و گازی سه‌ره‌خسی مه‌شهه‌د”، پێرسۆنێلی مه‌یدانی نه‌وتی سیری، كرێكارانی ڕه‌سمی پاڵاوگه‌كانی پێنجه‌م و حه‌وته‌می گازی پارسی جنووبی، كرێكارانی ڕه‌سمی شیركه‌تی نه‌وت و گازی پارس، كرێكارانی ڕه‌سمی نه‌وت له ئه‌هواز، كرێكارانی ڕه‌سمی شیركه‌تی نه‌وتی چشمهخۆشی دێهلۆڕان، كرێكارانی ڕه‌سمی پالاوگه‌ی گازی ئیلام، كرێكارانی ڕه‌سمی شیركه‌تی پاڵاوتنی گازی فه‌جری جه‌م، كرێكارانی ڕه‌سمی شیركه‌تی فه‌لاتی قاڕه‌ی قێشم، كرێكارانی ڕه‌سمی شیركه‌تی نه‌وتی ناوچه‌ی ناوه‌ندی ئێران و كرێكارانی شیركه‌تی فوولادی سیرجان په‌یوه‌ست به‌و مانگرتنه بوون و له ناوه‌ندی شیركه‌ت كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان به‌ڕێوه‌برد. جێگای ئاماژه‌یه كه كرێكارانی ڕه‌سمی سه‌نعه‌تی نه‌وت خوازیاری به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی ماده‌ی ١٠ی ئه‌رك و به‌رپرسیاره‌تی پێرسۆنێلی نه‌وت، په‌رداختی مابه‌ته‌فاوه‌تی حه‌قده‌سته‌كانیان، وه‌لانانی سه‌قفی حه‌قده‌ست و په‌رداختی مه‌زایای تایبه‌ت، وه‌لانانی باج له‌سه‌ر حه‌قده‌ست، پێدانی پاداشی خانه‌نشینی، دابینكردنی ئیماناتی ڕیفاهی، بێهداشتی و ده‌رمانی و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌ساسنامه‌ی سندووقی خانه‌نشینین.