ڕۆژی چوارشه‌ممه ٧ی خه‌رمانان، كرێكارانی شاغڵ له كارخانه‌ی ئێران ڕادیاتۆر بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام دژ به دۆخی خراپی مه‌عیشه‌تی ده‌ستیان له كار كێشا و درێژه‌یان به مانگرتن دا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، كرێكارانی كارخانه‌ی ئێران ڕادیاتۆر ماوه‌ی چه‌ند مانگه حه‌قده‌ستیان وه‌ر نه‌گرتووه و خوازیاری پێدانی داخوازییه دواخراوه‌كان، زیادكردنی ئاستی حه‌قده‌ست به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان و چاكسازی له ژیان و مه‌عیشه‌تیان بوون.