ڕۆژی ههینی ٢٧ی مانگی خهزهڵوهر، لە شەوی ڕابردووەوە تیمەکانى فریاگوزاری سەرقاڵی دەرهێنان و گەڕانن بەدوای ئەو کەسانەیهوهن كه کەوتوونەتە ژێر داروپەردووی خانووە ڕووخاوەکەى گەڕەکی “کازیوە”ى سلێمانی بوون و تائێستا ١٠ کەس گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی دوایین ئامار،لە کاتژمێر ٨ی ئێوارەى دوێنێوە، کە ڕووداوەکە ڕوویداوە گەڕان و پشکنین بۆ دەرهێنانی تەرم و بریندارانى تەقینەوەکەی گەڕەکی “کازیوە” بەردەوامە و تائێستاش توانراوە پێنج بریندار رزگار بکرێن و تەرمی ١٠ کەسیش دەرهێنراوە. هەروەها بەپێی وتەى تیمی فریاگوزارییەکە لەئێستادا ٤ بۆ ٥ کەس لەژێر داروپەردووی خانوە ڕووخاوەکەدا ماوە، کە ژمارەیەکیان منداڵن.