به پێی ڕاپۆرته‌كان، ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی سیاسی و چالاكی مه‌ده‌نی له هه‌ردوو پارێزگای ئامه‌د و رووها له توركییه، له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ئه‌م وڵاته‌وه ده‌ستگیركران.
به‌گوێری ڕاپۆرته‌كان، كاتژمێر ٤ی سه‌رله به‌یانی ڕۆژی هه‌ینی ٢ی جۆزه‌ردان، هێزه‌كانی ئاسایش هه‌ڵیانكوتاته سه‌ر ماڵی “ئایلا ئاكات ئاتا”، ئه‌ندامی دامه‌زرێنه‌ری “كۆمه‌ڵه‌ی رۆزا بۆ مافی ژنان” و ژماره‌یه‌ك چالاكی دیكه‌ی له ئامه‌د و پاش پشكنینی ماڵه‌كانیان ده‌ستبه‌سه‌ریان كردن. هه‌روه‌ها هێزه‌كانی ئاسایش له پارێزگای رووهاش، هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر ماڵی “نارین گه‌زگۆر”، ئه‌ندامی دامه‌زرێنه‌ری “كۆمه‌ڵه‌ی رۆزا بۆ مافی ژنان” و “عه‌داله‌ت كایا” سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی رۆزا و “گول جیهان شیمشه‌ك” چا‌لاكڤان له ته‌ڤگه‌ری ژنانی ئازاد ده‌ستگیركران. هاوكات له پارێزگای ئامه‌د، “محه‌ممه‌د ئه‌رسلان” سه‌رۆكی پێشووی پارتی هه‌رێمه دیموكراته‌كان ده‌به‌په، “ئۆزله‌م گوندوز”، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی هه‌ده‌په، “جه‌لال یۆڵداش و نازیلا تۆرسوون” له‌نێو ماڵه‌كانیاندا ده‌ستگیركران.