ده‌زگای هه‌واڵنێری بلوومبێرگ ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٧ی خاكه‌لێوه ڕایگه‌یاند: ده‌وڵه‌تی مالزی به‌هۆی گه‌مارۆكانی ئه‌مریكا ده‌ستی به‌سه‌ر ١١ كه‌شتی نه‌وت هه‌ڵگری كۆماری ئیسلامی دا گرتووه.
ئه‌و نه‌وت هه‌ڵگرانه له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه خراونه‌ته نێو لیستی ته‌حریم و ماوه‌ی یه‌ك مانگه له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی مالزییه‌وه له كه‌ناراوه‌كانی ئه‌و وڵاته زه‌وت كراون. به‌پێی ڕاپۆرتی بۆلۆمبێرگ، ئه‌و ١١ كه‌شتییه هه‌ڵگری ١٧ ملیۆن به‌رمیل نه‌وتن و ئه‌مریكا له‌و ڕێگه‌وه زه‌نجیره‌ی دابینكردنی نه‌وتی ڕژیمی پچڕاندووه.