پۆلیسی سلێمانی ڕۆژی سێشه‌ممه ٦ی مانگی به‌فرانبار، حەوت کەسی بە تۆمەتی دەستدرێژیی سێکسی بۆ سەر کچێکی ته‌مه‌ن ١٤ ساڵ ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.
به‌وته‌ی پولیس، کچەکە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆیەکی لە تیک‌تۆک هەڵاتووە و چووەتە لای كوڕێكی هاوڕێی، دواتر هاوڕێکەی ئەو کچەی رادەستی شەش هاوڕێی خۆی کردووە و پێكه‌وه دەستدرێژییان کردووەتە سەری و ئێستا باری ته‌ندرووستی باش نییه و له نه‌خۆشخانه له‌ژێر چاودێری پزیشكی دایه و ته‌واوی تۆمه‌تباران ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاده‌ستی دادگا كراون.