کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌كردنی پێنج هاووڵاتی له‌ میاندووئاو و سه‌وڵاوا

ڕۆژانی چوارشه‌ممه‌ و پێنجشه‌ممه‌ ٢٩ و ٣٠ی خاكه‌لێوه‌، دوو هاووڵاتی به‌ ناوه‌كانی “ئومید قادرنژاد” ته‌مه‌ن ٢٨ ساڵ و “موحسین قادره‌ڕه‌ش” ته‌مه‌ن ٣٠ ساڵ خه‌ڵكی میاندووئاو، هه‌روه‌ها سێ كه‌س به‌ ناوه‌كانی “عومه‌ر حسێنی” ته‌مه‌ن ٢٩ ساڵ، “عه‌لی حسێنی” ته‌مه‌ن ٢٥ ساڵ و “ئومید شه‌هداد” ته‌مه‌ن ٢٦ ساڵ خه‌ڵكی گوندی دێوه‌زناوی سه‌ر به‌ شاری سه‌وڵاوا له‌لایه‌ن ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.

به‌پێی زانیارییه‌كان، “ئومید قادرنژاد” و “موحسین قادره‌ڕه‌ش” بەهۆی بەشداری كردنیان لە ڕێوڕەسمەکانی تایبەت بە نەورۆز دەستبەسەر کراون و دوای به‌ندكران بۆ زیندانی ناوه‌ندی میاندووئاو گوازراونه‌ته‌وه‌. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ سێ هاووڵاتی به‌ ناوه‌كانی “عومەر حسێنی”، “عەلی حسێنی” و “ئومید شەهداد” به‌ هۆكارێكی نادیار له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه‌ له‌ شاری سه‌وڵاوا ڕفێندراون و چاره‌نووسیان نادیاره‌.

بابەتی پەیوەندیدار

ئاشكرابوونی پلانی تیرۆریستی حه‌ماس له‌ ئاڵمان

-

داخستنی ئۆتووبانی به‌نده‌ره‌كانی شیلی له‌لایه‌ن كرێكارانی ناڕازی

-

ڕیزگرتن له‌ یادی مێهرشاد شه‌هیدی نژاد له‌ ئه‌راك

-

خه‌باتی ڕۆژانه‌ی ژنانی ئێران دژبه‌ حیجابی ئیجباری

-

ئیدامه‌ی مانگرتنی زێڕفرۆشان له‌ مه‌شهه‌د

-

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی فه‌زای سه‌وز له‌ شاره‌داری تاران

-