کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی پێنج هاووڵاتی له‌ جوانڕۆ

ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی پێنج هاووڵاتی له‌ جوانڕۆ 1

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٣ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٣، پێنج هاووڵاتی لو جوانڕۆ له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی كۆماری ئیسلامییه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراون و هێشتا جاره‌نووسیان دیار نیه.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، ناسناوی ئه‌م پێنج هاووڵاتیه بریتیه له: “ئاتیلا عه‌بدی”، “ڕه‌زا كامرانی”، “زه‌كه‌ریا فیروزبه‌خت”، “سه‌تار بابایی” و “ئیدریس ئه‌بدوڵڵاهی”. هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی كۆماری ئیسلامی به‌ بێ به‌لگه‌ی قه‌زایی هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر شوێنی نیشته‌جێبوونی ئه‌م هاووڵاتیانه‌ و بۆ به‌ندیخانه‌ی ئیتلاعات ڕاگوێزراون. جێگای ئاماژه‌یه‌ تا كاتی ڕارشتنی ئه‌م هه‌واڵه‌ زیانیاریێك سه‌باره‌ت به‌ هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی ئه‌م پێنج هاووڵاتییه‌ له‌ به‌رده‌ستدا نییه‌.