ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٣ی مانگی خاكه‌لێوه، دوو هاووڵاتی به ناوه‌كانی “نه‌عیم محه‌ممه‌دپوور” چالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی گوندی “ته‌نگیسه‌ر” و “هووشیار محه‌ممه‌دی” خه‌ڵكی شاری سنه له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون، له لایه‌كی دیكه‌وه “عادڵ نادری” هۆنه‌رمه‌ندی ناسراوی خه‌ڵكی شاری سنه ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٤ی مانگی خاكه‌لێوه بانگهێشتی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ئه‌و شاره كرا.
زانیارییه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌و دوو هاووڵاتییه سه‌ره‌تا به بیانووی به‌شداری كردن له ڕێوڕه‌سمه‌كانی نه‌ورۆز بانگهێشتی ئیداره‌ی ئیتلاعات كراون به‌ڵام پاش لێپرسینه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاگوێزی گرتووخانه‌ی ئه‌منی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ڕژیم كراون. پاش چه‌ند كاتژمێر “نه‌عیم محه‌ممه‌دپوور” به دانانی وه‌سیقه‌ی ٥٠٠ ملیۆنی ئازاد كراوه به‌ڵام هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسی “هووشیار محه‌ممه‌دی” له‌به‌رده‌ستا نییه. هه‌روه‌ها “عادڵ نادری” هۆنه‌رمه‌ندی ده‌نگ خۆش و ناسراوی كوردستان پاش چه‌ند كاتژمێر لێپرسینه‌وه ئازاد كراوه.