کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی چوار كه‌س له‌ باكووری كوردستان

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی چوار كه‌س له‌ باكووری كوردستان 1

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٦ی سه‌رماوه‌ز، پۆلیسی توركیا چوار هاووڵاتی له‌وانه دوو منداڵی له‌ شاری شڕناخی سه‌ر به‌ پارێزگای جزیر له‌ باكووری كوردستان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، پۆلیسی توركیه‌ چوار كه‌س له‌وانه دوو منداڵی له‌ درێژه‌ی سیاسه‌تی سه‌ركوتگه‌رانه‌ی وڵاته له‌ شڕناخ ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه‌. ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه ئه‌رته‌شی توركیا خۆی بۆ داگیركارییه‌كی نوێ له‌ ڕۆژئاوای كوردستان ئاماده‌ كردووه‌ و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش شه‌پۆلێكی نوێی سه‌ركوت، ڕفاندن و زیندانی كردنی چالاكوانان و خه‌ڵكی ئازادیخوازی باكووری كوردستان ده‌ستی پێكردووه‌.