له ڕۆژانی ڕابردوودا، چالاكێكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی مه‌شهه‌د به ناوی “ڕامین هائێری” له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گوازراوه‌ته‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٩ی ڕه‌شه‌مه، هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم له شاری مه‌شهه‌د هێرشیان كردۆته سه‌ر ماڵی “ڕامین هائێری” و ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نییه‌یان به‌بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی و به توندووتیژییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه. تاكاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر هۆكاری به‌ندكران و شوێنی ڕاگیرانی ڕامین له‌به‌رده‌ستدا نییه.