کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ١٤ كه‌س له‌ شاره‌كانی كوردستان

ڕۆژی هه‌ینی‌‌‌ ٤ی مانگی سه‌رماوه‌ز، ١٤ كه‌س له‌ شاره‌كانی كوردستان به‌هۆی به‌شداری كردن له‌ ناڕه‌زایه‌تییه‌ سه‌راسه‌رییه‌كان له‌لایه‌ن هێزه‌ سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامییه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ركراون و چاره‌نووسیان نادیاره‌.   

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “شاهین کەرەم‌پور”  خه‌ڵكی شاری سنە ، سێ کەس له بنەماڵەیک به ناوەکانی “خەسرەو ساعێدی”، “پەرویز ساعێدی” و خێزانی “ئافاق ساعێد موژژی”خەڵکی شاری سنه، “بەیان ساڵحی” و “سوهەیب نادری” چالاکوانی مەدەنی و کرێکاری خەڵکی شاری سنه،”موبینا بوکایی”،ته‌مه‌ن ٢٣ ساڵ و خەڵکی شاری سنە و دانیشتووی نازیئابادی “تاران”،”میلاد عەزیزی” تەمەن ١٥ ساڵ و خەڵکی بانە، “فەردین حەمیدی”، “یاسین فەتحی”، “عەلی‌محەممەد حوسێن‌پەناهی”، “کامران فەتحی”، “ئومید براخاسی” و “محەممەد قادری” خه‌ڵكی شاری دێولان، دوو برا بە ناوەکانی “پەیمان و سەیوان غوڵامی” خه‌ڵكی شاری پاوه‌، “سه‌نعان لاهیجانی” خه‌ڵكی شاری پیرانشار و “موبین که‌ریمی” ته‌مه‌ن ١٦ ساڵ و خه‌ڵكی شاری جوانڕۆ، به‌هۆی به‌شداری كردن له‌ ناڕه‌زایه‌تییه‌ سه‌راسه‌رییه‌كان له‌لایه‌ن هێزه‌ سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامییه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ركراون و چاره‌نووسیان نادیاره‌.

بابەتی پەیوەندیدار

ڕاپۆرتی ڕۆژنامه‌ی “گاردیه‌ن” له‌سه‌ر ده‌ستدرێژی سێكسی بۆسه‌ر به‌ندكراون له‌ ئێران

-

مانگرتنی كادری ده‌رمان و بێهداشت له‌ به‌ریتانیا

-

ڕوودانی سێهه‌مین بومه‌له‌رزه‌ له‌ توركیا و چوونه‌سه‌روه‌ی ڕێژه‌ی قوربانیان

-

هێرشی هێزه‌ ئینتزامیه‌كان بۆ سه‌ر كه‌شاوه‌رزانی ناڕازی ئیسفه‌هان

-

نادیاری چاره‌نووسی ٩ هاووڵاتی ده‌ستبه‌سه‌ركراو له‌ چه‌ند شاری ئێران

-

هه‌وڵی به‌غدا بۆ ده‌ستگرتن به‌سه‌ر پاڵاوگه‌كانی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان

-