کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ١٢ كه‌س له‌ شاره‌كانی كوردستان

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌‌‌‌ ٦ی مانگی سه‌رماوه‌ز، ١٢ كه‌س له‌ شاره‌كانی كوردستان به‌هۆی به‌شداری كردن له‌ ناڕه‌زایه‌تییه‌ سه‌راسه‌رییه‌كان له‌لایه‌ن هێزه‌ سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامییه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ركراون و چاره‌نووسیان نادیاره‌.   

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “بابەک گەنجی”، “ئەحمەد نەقشبەندی”، “ئەسعەد مورادی” لاوانی خه‌ڵكی  گەڕەکی عەباساوای شاری سنه‌،”خدر موحەممەدی” کۆمێدینووس و لێکۆڵەری وێژه‌وانی فۆلکلۆر لەگەڵ کوڕە کەی “هاوڕێ موحەممەدی” خه‌ڵكی شاری پیرانشار،”ئازادە پوورسەمەد”، منداڵی ١۶ ساڵە و خوشکەکەی بە ناوی “ئارەزوو پوورسەمەد” خەڵکی شاری سنە،”پارسا ساعێدی” خەڵکی شاری قوروە، “ئەنسار ڕەحیمی” خەڵکی شاری دێولان، “سەروەر ڕەفیعی”، خەڵکی شاری نەغەدە،”ئارام فروومەند” خەڵکی شاری بۆکان و “کاردۆ مورادی” قوتابی تەمەن ١٦ ساڵی خەڵکی شاری جوانڕۆ، به‌هۆی به‌شداری كردن له‌ ناڕه‌زایه‌تییه‌ سه‌راسه‌رییه‌كان له‌لایه‌ن هێزه‌ سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامییه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ركراون و چاره‌نووسیان نادیاره‌.   

بابەتی پەیوەندیدار

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی بومه‌له‌رزه‌لێدراوی خۆی له‌به‌رده‌م فه‌رمانداری

-

كوژرانی ژنێک لەلایەن هاوسەری پیشوویەوە له‌ كامیاران

-

له‌سێداره‌دانی دوو به‌ندكراو‌ له‌ زیندانه‌كانی ماكۆ و كرماشان

-

سەپاندنی سزای زیندان به‌سه‌ر مێرمنداڵێكی خه‌ڵكی سه‌راوڵه‌ی ئیلام

-

گوشاری ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كان بۆ سه‌ر پارێزه‌رێكی خه‌ڵكی سه‌قز

-

گیانبه‌ختكردنی شه‌ش گه‌ریلای ژن له‌ ئۆپراسیۆنی ئه‌رته‌شی توركیا له‌ شڕناخ

-