ڕۆژی سێشەممە ١٣ی سەرماوەزی ١٤٠٣، سۆران یووسفی، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی “سڵامەت”ی سەر بە شاری بۆکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
بە پێی زانیارییهكان، هێزەكانی حكوومهت بە بێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردووەته سەر ماڵی سۆران یووسفی و ناوبراویان و بە توندوتیژییەوە دەستبەسەر کردووه. تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، هۆكاری ڕفاندن و شوێنی ڕاگیرانی ئهو هاووڵاتیه دیار نییه و بنهماڵهكهی نیگهرانی دۆخی تهندرووستی ناوبراون.