ڕۆژانی یه‌كشه‌ممه و چوارشه‌ممه ٢٥ و ٢٨ی مانگی پووشپه‌ڕ، دوو چالاكی مه‌ده‌نی به ناوه‌كانی “ئه‌بووبه‌كر میرزایی” خه‌ڵكی شاری سنه و “حه‌كیم محه‌ممه‌دپور” خه‌ڵكی شاری بانه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “ئه‌بووبه‌كر میرزایی” به‌بێ نواندنی به‌ڵگه‌ی قه‌زایی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه و هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به هۆكاری به‌ندكران و شوێنی ڕاگیرانی له‌به‌رده‌ست دا نییه. هه‌روه‌ها ڕۆژی چوارشه‌ممه “حه‌كیم محه‌ممه‌دپور” ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی ژینگه‌پارێزی “پاژین”ی بانه به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه و به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كه‌ی تا به ئێستا بێ ئاكام بووه.