له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو هاووڵاتی خه‌ڵكی شاری سنه به ناوه‌كانی “تاها كه‌ریمی” و “موختار شه‌ریفی” له‌لایه‌ن هێزه حكوومه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزراون.
به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، “تاها كه‌ریمی” ته‌مه‌ن ٤٢ ساڵ و دانیشتووی شاری سنه ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٨ی پووشپه‌ڕ به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه ڕفێندراوه، هه‌روه‌ها ڕۆژی دووشه‌ممه ١٩ی پووشپه‌ڕ “موختار شه‌ریفی” به شێوه‌ی نایاسایی له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سنه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزرا. جێگای ئاماژه‌یه كه هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به هۆكاری به‌ندكران و شوێنی ڕاگیرانی ئه‌و دوو هاووڵاتیه له‌به‌رده‌ستدا نییه.