ڕۆژی چوارشەممە ٢٧ی بەفرانباری ١٤٠٢، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئیلام هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی “ساسان چەمەن ئارا”، لە هونەرمەندانی دانیشتووی ئەو شارە و ناوبراویان دەستبەسەر و بۆ زیندانی ئهو شاره گواستۆتهوه.
بهوتهی سهرچاوهكانی ههواڵ، هێزەکانی حكوومهت لە کاتی دەستبەسەرکردنی “ساسان چەمەن ئارا” دەستیان بەسەر کەلووپەلە ئەلهکترۆنییەکانی گرتووە و ماڵی خوشکیان پشکنیوە. “ساسان چەمەن ئارا”، هونەرمەندی خەڵکی ئیلام، ڕۆژی ١٥ی ڕهزبهری ١٤٠١، لە ڕەوتی بزووتنەوەی “ژن،ژیان،ئازادی”، لەلایەن هێزە ئهمنیهكانهوه دەستبەسەر و دواتر لەلایەن لقی ٢٩ی دادگای ئینقلابی تاران بە سەرۆکایەتی قازی “عەلی مەزڵووم” سزای پێنج ساڵ زیندانی بەسەردا سەپا.