به‌وته‌ی به‌رپرسانی پۆلیسی فه‌ڕانسه له ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی شه‌وی پێنجشه‌ممه ٣ی خاكه‌لێوه له پاریس و شاره‌كانی دیكه‌ی فه‌ڕانسه، ٤٥٠ خۆپێشانده‌ر ده‌ستبه‌سه‌ر كراون و ٤٤٠ هێزی پۆلیسیش بریندار كراون.
به‌وته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رانی ئیتحادیه كرێكارییه‌كانی فه‌ڕانسه، له ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی ڕۆژی پێنجشه‌ممه لانیكه‌م ٣ ملیۆن و نیو ناڕازی به‌شداریان كردووه و به‌رده‌وام ئه‌بن له مانگرتن و خۆپێشاندان تا ئه‌و كاته‌ی ئه‌گه‌ن به ئامانجه‌كانیان. جێگای ئاماژه‌یه كه ناڕه‌زایه‌تیه‌كان له فه‌رانسه پاش په‌سه‌ندكردنی گه‌ڵاڵه‌ی بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی ته‌مه‌ن خانه‌نشینی په‌ره‌ی سه‌ند و كاتێك ئیمانۆئل ماكرۆن بایه‌خی به داخوازیی خه‌ڵكی ناڕازی نه‌دا ئاستی توندووتیژییه‌كان چووه سه‌ره‌وه و خۆپێشانده‌ران له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پۆلیس به‌شه‌ڕ هاتن و ٤٥٠ كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ر بوون.