شۆرای سنفی خوێندكارانی ئێران ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٠ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، هه‌واڵی ده‌ستبه‌سه‌ركرانی ١٢ خوێندكاری له مانگرتن و كۆبوونه‌وی خوێندكاران له ڕۆژی شه‌ممه پشتڕاست كرده‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرتی شۆرای سنفی خوێندكارانی ئێران، ٧ خوێندكار له زانكۆكانی تاران و پێنج كه‌س له زانكۆكانی یه‌زد، ورمێ و گوڵستان له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. سێ كه‌س له‌و ١٢ كه‌س بریتین له: “فاتمه ڕه‌شیدی ئهبهرغانی” خوێندكاری زانكۆی ئه‌لزه‌هرا، “سارا نادری“ و “مائیده ئهمیرسیاقی” له زانكۆی ئابووری تاران. شایانی باسه كه شه‌وی یه‌كشه‌ممه‌ش چه‌ندین خوێندكاری زانكۆكانی شه‌ریف و عیلم و سه‌نعه‌ت له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركران كه هێشتا هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر ڕێژه‌یان و شوێنی ڕاگێرانیان له‌به‌رده‌ستدا نییه.