ڕۆژی سێشه‌ممه ١٦ی مانگی ڕه‌شه‌مه هاوكات له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چوونی كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی موعه‌لیمان و خه‌ڵكی سنه دژبه ژاراویكردنی قوتابیان، شه‌ش ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سنفی موعه‌لیمانی ئه‌و شاره له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه ئینتزامی و ئه‌منیه‌تیه‌كانی كۆماری ئیسلامی وێڕای بێڕێزی كردن به موعه‌لیمانی به‌شداربوو له‌و كۆبوونه‌وه، به گازی فرمێسك‌ڕێژ و فیشه‌كی ساچمه‌یی هێرشیان كرده سه‌ریان و دوو موعه‌لیم به‌ناوه‌كانی “به‌هائه‌دین مه‌له‌كی” و “وریا كه‌ریمی” بریندار و ده‌ستبه‌سه‌ر كران. هه‌روه‌ها دوو ئه‌ندامی دیكه‌ی ئه‌نجومه‌نی سنفی موعه‌لیمانی سنه به ناوه‌كانی “كه‌ماڵ فه‌كووریان” و “جه‌ماڵ پاكزاد” كه به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچوون بۆ چاره‌نووسی هاوكاره‌كانیان سه‌دارنی پۆلیسی ئه‌منیه‌تیان كردبوو ده‌ستبه‌سه‌ر بوون و پاش ماوه‌یه‌ك دوو موعه‌لیمی دیكه به ناوه‌كانی “موختار ئه‌سه‌دی” له ماڵه‌كه‌ی و “عابد ئه‌حمه‌دی” له‌به‌رده‌م پۆلیسی ئه‌منیه‌تی سنه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزران.