به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ئێواره‌ی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٠ی مانگی خاكه‌لێوه، هێزه لیباس شه‌خسیه‌كانی كۆماری ئیسلامی له شارۆچكه‌ی سه‌عدی سنه خوێندكارێكی كچیان ڕفاند.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، هێزه لیباس شه‌خسیه‌كانی ڕژیم به شێوه‌یه‌كی دڕندانه هێرشیان كردۆته سه‌ر ئه‌و خوێندكاره كچه و به ماشێنێكی وه‌ن ڕفاندوویانه. جێگای ئاماژه‌یه كه هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به ناسناو و شوێنی ڕاگیرانی ئه‌و لاوه له‌به‌رده‌ستدا نییه.