کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

درێژه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی نه‌ی بڕی هه‌فت ته‌په‌

استمرار تجمع کارگران نی بر هفت تپه2

استمرار تجمع کارگران نی بر هفت تپه2

سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١ی ڕه‌شه‌ممه‌، كرێكارانی نه‌ی بڕی دامه‌زراوه‌ی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په‌، له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ درێژی بیلاته‌كه‌لیفی كاری و گوزه‌رانیان بۆ جارێكی دیكه‌ ده‌ستیاندایه‌ كۆبوونه‌وه‌.

به ‌وته‌ی ناڕازییان، كارفه‌رما چه‌ندین جار به‌ڵێنی پێڕاگه‌یشتن به‌ كێشه‌وگرفته‌كانیانی داوه‌، به‌ڵام هه‌تا ئێستا هیچكام له‌ به‌ڵێنه‌كانی نه‌بردووه‌ته‌ سه‌ر. ده‌شڵێن: سه‌ره‌ڕای په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌ستی مانگی سه‌رماوه‌زی ئه‌مساڵیان، حه‌قده‌ستی مانگه‌كانی جۆزه‌ردان، پووشپه‌ڕ و به‌فرانباریشیان په‌رداخت نه‌كراوه‌. هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك له‌ كرێكارانی ئه‌م ناوه‌نده‌ كه‌ شمولی خانه‌نشینی كاره‌ سه‌خت و زیانباره‌كان ده‌بن، به‌هۆی په‌رداخت نه‌كردنی به‌شی ٤ له‌سه‌دی حقووقه‌كانیان به‌ سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی، خانه‌نشین نه‌كراون.