کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

درێژه‌ی خۆپیشاندانه‌كان له‌ هۆنگ كۆنگ

تداوم تظاهرات معترضان در هنگ کنگ

تداوم تظاهرات معترضان در هنگ کنگ

 

زیاتر له‌ هه‌زار كه‌س له‌ ناڕازییانی هۆنگ كۆنگ ڕۆژی هه‌ینی ٤ی مانگی گه‌لاوێژ له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی هۆنگ كۆنگ كۆبوونه‌وه و خۆپیشاندانیان ئه‌نجام دا.

خۆپیشانده‌ران و كارمه‌ندانی فڕۆكه‌خانه‌كه‌ كه‌ جلی ڕه‌شیان له‌به‌ر كردبوو له‌ كاردانه‌وه‌ به‌ هێرشی هێزه‌كانی پۆلیس بۆ سه‌ر ناڕازییان، ئێعترازیان كردووه‌. بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌ندین گرته‌ ویدیۆ نیشانی ده‌دات كه‌ كۆمه‌ڵێك له‌ هێزه‌كانی پۆلیس له‌ وێستگه‌یه‌كی مێترۆ هێرشیان بردووه‌ته‌ سه‌ر خۆپیشانده‌ران. پێویسته‌ ئاماژه‌ بكرێت كه‌ ئه‌م خۆپیشاندانانه‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ گه‌ڵاڵه‌ی ڕاده‌ست كردنه‌وه‌ی تاوانبارانی هۆنگ كۆنگی به‌ وڵاتی چین ده‌ستی پێكردووه‌ و خۆپیشانده‌ران خوازیاری چاكسازی دێمۆكراتیك و كۆتایی هێنان به‌ كۆنتڕۆڵی ده‌وڵه‌تی چین له‌سه‌ر ئه‌م ناوچه‌یه‌ن.