ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٦ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، له زۆربه‌ی شاره‌كانی ئێران خه‌ڵك هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و به وتنه‌وه‌ی دروشم و گرتنی شه‌قامه‌كان و به‌ره‌نگار بوونه‌وه له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌كان دژبه كۆماری ئیسلامی كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له شاره‌كانی “كرماشان”، “ئیلام”، “سنه”، “سه‌قز”، “تاران”، “جیروفت”، “خاش” “قه‌زوین”، “ته‌برێز”، “ئه‌هواز”، “ئێسفه‌هان”، “ڕه‌شت”، “كرمان”، “یه‌زد”،”لارستان”،”ئۆستانی فارس”، “ئه‌نزه‌لی”، “زه‌نجان”، “مه‌شهه‌د”،”جوانڕۆ”،”پاوه”، “ئیزه”، “گیلان”،”خۆمه‌ین”، “ساوه”، “كامیاران”، “مه‌هاباد”، “دیوانده‌ره”، “سه‌رده‌شت”، “ڕه‌وانسه‌ر”، “قۆروه”، “بیجاڕ”،”خۆی”، “هۆرموزگان”، “خۆنج”، “دوروود”، “ئاباده”، “مه‌ریوان”، “سه‌رپێڵ زه‌هاو”، و زۆرشاری دیكه خه‌ڵك هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و به وتنه‌وه‌ی دروشم و گرتنی شه‌قامه‌كان و به‌ره‌نگار بوونه‌وه له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌كان و گرتنی بنكه‌كانی “به‌سیج” دژبه كۆماری ئیسلامی كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد. شایانی باسه گوندی “کۆڵەسارە” سەربە شاری کامیاران و گوندی “بێوران” سەربە شاری سەردەشت پەیوست بوون بە ڕاپەڕینی سەرتاسەریهكانهوه. هه‌روه‌ها پایەگای بەسیجی “ئەنسار” له شاری مه‌هاباد، لەلایەن خەڵکی شۆڕشگێڕی شاری مەهابادەوە دەستی بەسەردا گیرا و له ئه‌نجامی ڕاپه‌ڕین و به‌رخۆدانی خه‌ڵكی شاری بۆكان دوو کەسی به‌كرێگیراو به‌ناوەکانی “مێهدی ئەسناعەشری” و ڕەحیم سەحابی” كوژران.