ڕۆژی دووشەممە ٨ی مانگی ڕه‌شه‌مه، سێهەمین ڕۆژی كۆبوونەوەی ناڕەزایەتی کرێکارانی هەفت تەپە بە ئامادەبوونی زیاتر لە “شەش سەد” کرێکار بەڕێوەچوو.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئەم کرێکارانە لە كۆبوونەوەکەیاندا خوازیاری، گەڕانەوەی “ئیسماعیل بەخشی” بۆ ئه‌و شێركه‌ته، ئاسمیلەکردنی بێ مەرج، دەستوەرنەدانی بەڕێوەبەرانی گەشەپێدان لە بەڕێوەبردنی کۆمپانیای “هەفت تەپە”، ڕاسپاردنی هاوکارانی وەرزی و ماڵە ڕێکخراوەییەکان بوون، هه‌روه‌ها به جەختکردنەوە لەسەر بەردەوامی مانگرتن لە ڕۆژانی داهاتوودا، ڕایانگەیاند کە تا ئەو کاتەی هەموو داواکارییەکانیان جێبەجێ نەکرێت، دەست لە كۆبوونەوە و ناڕەزایەتی دەربڕین هه‌ڵناگرن.