کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

درێژه‌ی مانگرتنی په‌ره‌ستاران له‌ كه‌ره‌ج و شیراز

درێژه‌ی مانگرتنی په‌ره‌ستاران له‌ كه‌ره‌ج و شیراز 4 1

په‌ره‌ستارانی شاغڵ له‌ نه‌خۆشخانه‌كانی كه‌ره‌ج و شیراز ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١٦ی گه‌لاوێژ، بۆ چه‌نده‌مینی ڕۆژی به‌رده‌وام درێژه‌یان به‌ مانگرتن دا و له‌به‌رده‌م زانكۆی زانیاری پزیشكی كۆبوونه‌وه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان، په‌ره‌ستارانی چه‌ند نه‌خۆشخانه‌ی دیكه‌ی كه‌ره‌ج و شیراز په‌یوه‌ست به‌ مانگرتنی گشتی كادری ده‌رمانی ئه‌و دوو شاره‌ بوون. په‌ره‌ستاران خوازیاری زیاكردنی ئاستی حه‌قده‌ست، پێدانی داخوازییه‌ دواخراوه‌كان، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، زیادكردنی ته‌عرفه‌ی په‌ره‌ستاری، كه‌مكردنه‌وه‌ی ساعه‌تی كار، پێدانی ئیزافه‌كاری، دامه‌زراندنی هێزی كاری نوێ و ڕێگری له‌ كۆچكردنی كادری ده‌رمان بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات بوون.