کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

درێژه‌ی مانگرتنی كه‌شاوه‌رزان له‌ ئیسفه‌هان

درێژه‌ی مانگرتنی كه‌شاوه‌رزان له‌ ئیسفه‌هان 2

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٧ی گه‌لاوێژ، كه‌شاوه‌رزانی ئیسفه‌هانی بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام هاوڕێ له‌گه‌ڵ خێزانه‌كانیان له‌ فه‌له‌كه‌ی خۆراسگان كۆبوونه‌وه‌.

ماوه‌ی زیاتر له‌ یه‌ك حه‌فته‌یه‌ كه‌ كه‌شاوه‌رزانی ئیسفه‌هانی هاوڕێ له‌گه‌ڵ تراكتۆر و بنه‌ماڵه‌كانیان له‌ مه‌یدانی خۆراسگان مانیان گرتووه‌. كه‌شاوه‌رزانی ناڕازی به‌ لێدانی خێوه‌ت خوازیاری پێدانی حه‌ق ئاوه‌، قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانه‌كانیان، ته‌زمینی كڕینی به‌رهه‌مه‌ كشتووكاڵییه‌كانیان به‌ نرخێكی گونجاو و بڕینی ده‌ستی ده‌ڵاڵه‌ حكوومه‌تیه‌كان بوون.