کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

درێژه‌ی مانگرتنی كامیۆنداران له‌ ئیسفه‌هان

درێژه‌ی مانگرتنی كامیۆنداران له‌ ئیسفه‌هان 3

كامیۆنداران و خاوه‌ن بارهه‌ڵگره‌كانی ئیسفه‌هان، ڕۆژی هه‌ینی ١٩ی گه‌لاوێژ، بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ بڕینی پشكی سووته‌مه‌نی درێژه‌یان به‌ مانگرتن دا.

به‌هۆی مانگرتنی كامیۆنداران له‌ ئیسفه‌هان، به‌شێكی زۆر له‌ كار و چالاكییه‌كانی ئه‌و شاره‌ تووشی كێشه‌ بووه‌، به‌ڵام به‌رپرسانی ئوستانی ئیسفه‌هان هیچ هه‌نگاوێكیان بۆ جێبه‌جێكردنی داخوازی ناڕازیان و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان هه‌ڵ نه‌گرتووه‌. كامیۆنداران خوازیاری پێدانی پشكی سووته‌مه‌نی، زیادكردنی نرخی كرێ بار و كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی پارچه‌ی یه‌ده‌كی ئۆتۆمبێل بوون.