کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

درێژه‌ی كاردانه‌وه‌كان به‌رانبه‌ر به‌ ئێعدامی ڕه‌زا ڕه‌سایی

درێژه‌ی كاردانه‌وه‌كان به‌رانبه‌ر به‌ ئێعدامی ڕه‌زا ڕه‌سایی 2

یه‌ك ڕۆژ به‌دوای جێبه‌جێكردنی حوكمی ئێعدامی ڕه‌زا ڕه‌سایی له‌ زیندانی كرماشان، كاردانه‌وه‌كان به‌رانبه‌ر به‌و قه‌تڵه حكوومه‌تیه‌ هێشتا درێژه‌ی هه‌یه‌.

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌، بنه‌ماڵه‌ی دادخوازانی فڕۆكه‌ی ئۆكراینی له‌ به‌یاننامه‌یه‌ك دا له‌سێداره‌دانی ڕه‌زا ڕه‌ساییان به‌ توندی شه‌رمه‌زار كرد و ڕایانگه‌یاند كه‌ حكوومه‌ت تۆڵه‌ی تیرۆركردنی ئیمساعیل هه‌نیه‌ له‌ خه‌ڵكی بێ تاوان ئێران ده‌كاته‌وه‌. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ بنه‌ماڵه‌ داداخوازه‌كانی شۆڕشی ژینا له‌ چه‌ند پیامی جیاجیادا ڕایانگه‌یاند: گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا هێمای خۆڕاگری، شه‌رافه‌ت و ئینسانیه‌تن و قه‌د نامرن، ڕه‌زا ڕه‌سایی به‌رگری له‌ مرۆڤایه‌تی كرد بوویه‌ ڕژیم نه‌یتوانی نه‌حه‌موولی بكات. بنه‌ماڵه‌ دادخوازه‌كانی ئێران هاوخه‌می خۆیان له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی ڕه‌زا ڕه‌سایی ده‌ربڕی و هیوای سه‌ركه‌وتنیان بۆ خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئێران خواست. له‌ پارێزگای كرماشانیش، كۆڕی گشتی چالاكانی مه‌ده‌نی یارسان ڕاگه‌یاندنێكی بڵاو كرده‌وه‌ و وێڕای ئاماژه‌پێدان به‌ دادگاییكردنی نادادپه‌روه‌رانه‌ی ڕه‌زا ڕه‌سایی، له‌سێداره‌دانی ئه‌و به‌ندكراوه‌ سیاسیه‌یان مه‌حكووم كرد.