ڕۆژی شه‌ممه ٢٤ی مانگی به‌فرانبار، ١١٩ پاڕله‌مانتاری ئۆرووپایی به ئاماژه‌كردن به شۆڕشی چوار مانگی ڕابردووی گه‌لانی ئێران و سه‌ركوتی دڕندانه‌ی ڕژیم، خوازیاری دانانی سپای پاسداران له لیستی تیرۆریسمی نێوده‌وڵه‌تی بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ١١٩ پاڕله‌مانتاری ئۆرووپایی ڕوو به “جۆزێف بۆڕێڵ” ڕایانگه‌یاندووه كه ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ری كۆماری ئیسلامی له كوشتن، ئێعدام و ئه‌شكه‌نجه وه‌كوو ئامرازێك بۆ ترساندنی ملیۆنان خه‌ڵكی ناڕازی كه‌ڵك وه‌رده‌گرێت و سپای پاسداران ده‌ور و نه‌خشی سه‌ره‌كی له‌و سهركوتگهریانه دا بووه و ئێمه خوازیاری دانانی سپای پاسداران له لیستی تیرۆریسمی نێوده‌وڵه‌تین. جێگای ئاماژه‌یه كه ڕۆژی ڕابردوو ده‌وڵه‌تی به‌ریتانیا گه‌مارۆی نوێی به‌سه‌ر “محه‌ممه‌د جه‌عفه‌ر مونته‌زری” دادستانی كوللی كۆماری ئیسلامی دا سه‌پاند و ١١٩ پاڕڵهمانتاری ئۆرووپایش خوازیاری سه‌پاندنی گۆمارۆ به‌سه‌ر “عه‌لی خامنه‌یی”، “محه‌ممه‌د جه‌عفه‌ر مونته‌زری”، “ئیبراهیم ڕه‌ئیسی” و ته‌واوی ئه‌و كه‌سانه بوون كه نه‌خشیان له سه‌ركوتی خوێناوی خۆپێشانده‌ران دا بووه.