ڕۆژی چوارشه‌ممه ١ی مانگی سه‌رماوه‌ز و هاوكات له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه به ٢٥ی نۆڤه‌مبه‌ر، ڕۆژی جیهانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ توندووتیژی دژبه ژنان، پیاوانی شاری كۆبانی له ڕۆژئاوای كوردستان، دژبه توندووتیژی ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، پیاوانی دانیشتووی شاری كۆبانی به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی پلاكارد، دروشمه‌كانی “نابۆ توندووتیژی دژبه ژنان” و “ژن،ژیان،ئازادی”یان به‌رز كردۆته‌وه. به‌شداربووان سه‌ره‌تا له مه‌یدانی شه‌هید عه‌گید كۆبوونه‌وه و دواجار به‌ره‌و مه‌یدانی ژن ڕێپێوانیان كرد، له درێژه‌ی چالاكییه‌كه‌دا، به‌رپرسانی ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری ڕۆژئاوای كوردستان له‌سه‌ر گرینگی ئه‌و ڕۆژه و مێژووه‌كه‌ی قسه و باسیان كرد و مه‌راسمه‌كه به بڵاوكردنی مۆسیقا و شانۆگه‌ری به دروشمی “ژن،ژیان،ئازادی” كۆتایی پێهات.