ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٨ی مانگی سه‌رماوه‌ز، ژمارەیەك لە كارمه‌ندانی قه‌راردادی بەڕێوەبەرایەتی خانەنشینی بەسرە خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و دەرگای بەڕێوەبەرایەتیەكەیان داخست و تێیدا داوایانکرد گرێبه‌سته‌كانیان بكرێت به هه‌میشه‌یی.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، سەدان كارمه‌ندی قه‌رادادی بەڕێوبەرایەتی خانەنشینی لە پارێزگای بەسرە دژبه خراپی دۆخی ژیانیان خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و دەرگاى بەڕێوەبەرایەتیەکەیان داخست و داوایانكرد گرێبه‌سته‌كانیان بكرێت به هه‌میشه‌یی. جێگای ئاماژەیە كه دوێنێ لەپارێزگای بەسرە و چەند پارێزگایەكی دیكەی عێراق موعه‌لیمان و كارمه‌ندانی قه‌رادادیش خۆپیشاندانیان ئەنجامدابوو.