کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

خۆپێشاندانی خه‌ڵكی بڵواناوا له‌ دێولان

خۆپێشاندانی خه‌ڵكی بڵواناوا له‌ دێولان 2

به‌یانی یه‌كشه‌ممه‌ ١١ی خه‌رمانان، دانیشتووانی گوندی بڵواناوای دێولان بۆ جاری چه‌نده‌م له‌ ئاست خراپی ڕێگه‌ و بانی ئه‌و ئاواییه‌ ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی و له‌گه‌ڵ هێزه‌ ئینتزامییه‌كان تێكهه‌ڵچوون.

به‌پێی زانیارییه‌كان، خه‌ڵكی ناڕازی دوو كامیۆنی سه‌ر به‌ یه‌كێك له‌ مه‌عده‌نه‌كانی ده‌ورووبه‌ری ئه‌و گونده‌یان ئاگر داوه‌ و و به‌ وتنه‌وه‌ی دروشم خوازیاری ڕاگرتنی كار و چالاكییه‌كانی ئه‌و مه‌عده‌نه‌ بوون. به‌ وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، هێزه‌ ئینتزامییه‌كان هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر خۆپێشانده‌ران و تێكهه‌ڵچوون ڕوویداوه‌ و ٢٠ كه‌س ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. شه‌وی ڕابردووش بنه‌ماڵه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركراوان له ‌به‌رده‌م پاسگای ئه‌و گونده‌ كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان به‌ڕێوه‌ بردووه‌.