ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٧ی ڕێبه‌ندان، به دوای بانگهێشتی كۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری خۆپیشاندانی ئۆكتۆبر، خوێندكارانی زانكۆه‌كانی به‌غداد، میسان، بابل، دیوانیه، ناسرییه و كه‌ربه‌لا، هاتنه‌سه‌ر شه‌قامه‌كان و وێڕای ناڕه‌زایه‌تیی له دژی “محه‌ممه‌د توفێق عه‌لاوی” و ده‌خاڵه‌ته‌كانی ڕژیمی ئێران، پشتیوانیان له ناڕه‌زایه‌تییه جه‌ماوه‌رییه‌كانی عێراق ڕاگه‌یاند.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئه‌م خوێندكارانه به وتنی چه‌ندین دروشم له ئاست گه‌نده‌ڵی به‌ربڵاو له‌م وڵاته و سیستمی دابه‌شكاری تایفه‌یی له بڵاوكردنه‌وه و هه‌ڵبژردرانی ده‌وڵه‌تی ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی. هه‌روه‌ها خوێندكاران سه‌ركوتی خۆپیشانده‌رانیان مه‌حكووم كرد. شایانی باسه، له ئه‌نجامی ئه‌م خۆپیشاندانه چه‌ندین كه‌س به لیباسی شه‌خسیه‌وه به‌ره‌و ناڕازییان له نزیكی گوڕه‌پانی ته‌حریر گازی فرمیسك ڕێژیان په‌رتاب كرد و لانیكه‌م سێ خه‌یمه‌ی خۆپیشانده‌ران ئاگردرا و ته‌قه‌یان لێ كرا.